دوو کەس بریندارن
ئاگرەکەی دەشتی بیتوێن کۆنتڕۆڵ کرا
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
دوای شەش کاتژمێر توانرا ئاگرەکەی دەشتی بیتوێن کۆنتڕۆڵ بکرێت، کە نزیکەی 900 دۆنم زەوی سووتاند و دوو کەس بریندار بوون و زەرەر و زیانێکی زۆریش بەر باخی هاوڵاتیان گەیشتووە
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانیی راپەڕین بە 964ـی وت: دوای شەش کاتژمێر توانیمان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەی دەشتی بیتوێن بکەین، کە نزیکەی 900 دۆنم لە پووش و پەڵاش و قەسەڵی هاوڵاتیان سووتا.
وتیشی، “ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئەوەمان دا کەمترین زیان بەرهاوڵاتیان بکەوێت، روونیشیکردەوە تەنیا دوو کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان کارمەندی بەرگریی شارستانی و ئەویتریان کارمەندی کارگەیەک بووە، کە لەو کاتەدا لە ناو کارگەکەدا بووە و تووشی تەنگەنەفەسی بووە و ئێستادا باری تەندروستییان جێگیرە.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، وتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند، تا ئێستا هۆکارەکان نەزانراون و ئەوان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئاشکرا کردنی هۆکارەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا