سێ هاوڕێ پێکەوە هاتوون بۆ سەیری یاری مۆندیال و هەریەکەو هاندەری هەڵبژاردەیەکە
مۆندیالی 2026 دەستیپێکرد و هاوڵاتییان بۆ سەیریکردنی یەکەم یاری هاتوونەتە دەرەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمشەو یەکەم یاری مۆندیال دەستی پێکرد و هاندەرانیش لە کافێیەکی سلێمانی کۆبوونەتەوە و سەیری یارییەکە دەکەن کە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و ئەفریقای باشوورەوە بەڕێوەدەچێت.
لیسا هێمن، رەز بورهان و ئایە دارا سێ هاوڕێن و بەیەکەوە هاتوون بۆ سەیری یارییەکە قسەیان بۆ 964 کرد و هاندەری فەرەنسا و بەرازیل و ئەرجەنتینن.
حەزیش دەکەن ئەرجەنتین کاسەکە بەرێ، چونکە ئەمە کۆتا مۆندیالە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری تێدا دەکات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر