پارساڵ داهاتی گەشتیاری 15 ملیار دینار بووە

964+

فەرمان سادق

دەستەی گەشتوگوزاری عێراقی داهاتی پارساڵی بە 15 ملیار دینار راگەیاند و پلانیشی سێ هوتێلی نوێشی لە بەغدا راگەیاند.

ئەو 15 ملیار دینارە، داهاتی خزمەتگوزاری و رسوماتە و رێژەی 80%ـی چووەتەوە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئەوەی تریشی کراوەتە موچەی دەستەی گەشتوگوزار.

زافر مەهدی، وەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق رایگەیاند، پلانمان داناوە بەشێک لە هوتێلەکانی بەغدا بیدەین بە وەبەرهێنەران، ئەمەش لە کاتێکدایە هوتێلەکانی موسڵ و نەجەف و بابل دراون بە وەبەرهێنەران، هاوکات هوتێلی مەربد لە بەسرە دراوە بە وەبەرهێن و تەنیا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە.

دەشڵێت: وەک دەستە کاردەکەین لەسەر گەشتیاری شوێنەواری بەتایبەت لە بەغدا.