دادگا

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگى دادگایى دەکرێت

وریا فەتاح

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی ئەیلوولی 2026، دانیشتنی فەرمی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و هاوڕێکانیان لە دادگای تاوانەکانی 2ـى سلێمانی بەڕێوەدەچێت. ئەم دادگاییکردنە دوای ئەوە دێت کە پێنج شەممەى رابردوو، دانیشتنێکى دادگاییکردنیان بەڕێوەچوو.

پێنجشەممەى رابردوو ئاریان بورهان، یەکێک لە ئەندامانى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار بە 964ـى وت،” وتەى شەش لە گیراوان وەرگیرا، بەڵام بەهۆى ئامادەبوونى کەسوکاریان، گیراوان بەشێکى وتەکانیان بە نوسراو دا بە دادوەر، چونکە نەیانویستووە بەو شێوازەى مامەڵەیەى لەکاتى وەرگرتنى ئیفادەدا بەرامبەریانکراوە، کەسوکاریان بیزانن”.

بەوتەى ئاریان بورهان، لاهور شێخ جەنگى و پۆڵادى برایى و هەردوو رێبوارەکە و گیراوێکى تر وتەیان لێ وەرنەگیراوە.

لەبارە دۆخى تەندروستیانەوە، ئەو پارێزەرە وتى،”جەستەییەن دۆخیان باشبووە، بەڵام نەفسییەن کە ئەشکەنجەدانەکانیان بیرکەوتووەتەوە، دۆخیان خراپ بووە”.