پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

کەشەکە جێگیرە؛ پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. گەرمیان گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە دەبن.

بەپێى پێشبینییەکان، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا بێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. سەبارەت بە پلەکانی گەرما، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بۆ کەشوهەوای سبەینێ هەینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و زۆر نزیک دەبن لەو پلەیانەی کە ئەمڕۆ تۆمار دەکرێن.

خشتەی پێشبینیکراوی بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:

هەولێر: ئەمڕۆ 37 پلە دەبێت، سبەینێش بە هەمان شێوە 37 پلە دەبێت.

سلێمانی: ئەمڕۆ و سبەی لەسەر 36 پلەی سیلیزی جێگیر دەبێت.

دهۆک: ئەمڕۆ 36 پلە دەبێت، بەڵام سبەی بەرزدەبێتەوە بۆ 38 پلە.

هەڵەبجە: ئەمڕۆ 37 پلە دەبێت و سبەی دەگاتە 38 پلەی سیلیزی.

گەرمیان (گەرمترین ناوچە): ئەمڕۆ 41 پلە دەبێت و سبەی گەرمتر دەبێت و دەگاتە 42 پلە.

حاجی ئۆمەران (فێنکترین ناوچە): ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی فێنکی دەبێت و پلەکانی گەرما لە 28 پلەی سیلیزی تێناپەڕن.

پیرمام: ئەمڕۆ 33 پلە و سبەی 34 پلە دەبێت.

چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 36 پلە و سبەی 37 پلە دەبێت.

زاخۆ: ئەمڕۆ 36 پلە و سبەی 37 پلە دەبێت.

ئاکرێ: ئەمڕۆ و سبەی لە 36 پلەدا جێگیر دەبێت.