سووتانی محاویلەیەک چوار گەڕەکی کەرکوک بێ کارەبا دەکات

هاوبەش ئەبوبەکر

بە هۆی لەکارکەوتنی محاویلەیەک، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە چوار گەڕەکی کەرکوک کەمتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.6.2023، فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک رایگەیاند، بڕینی کارەبا لە گەڕەکەکانی شۆرجە، رزگاری، راپەڕین و پەنجا عەلی زیاتر دەبێت.

دەشڵێت هۆکارەکەی ئەوەیە محاویلەی 1323ـی باشووری کەرکوک لە کەرتی 33 کەیڤی، کە گوشاری زۆری لەسەر بووە گڕی گرتووە و لەکارکەوتووە.

ئێستا فەرمانبەرانی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوە یان گۆڕینی محاویلە سووتاوەکەن، فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک وا دەڵێت.