قەڵادزێ رەفیق سابیر لەیاد ناکات
هۆڵى بۆنەکانى قەڵادزێ گۆڕا بۆ هۆڵى شاعیر و رووناکبیر رەفیق سابیر
وریا فەتاح
قەڵادزێ رەفیق سابیر لەیاد ناکات، هۆڵى بۆنەکانى قەڵادزێ، ناوەکەى گۆڕا بۆ هۆڵى شاعیر و رووناکبیر رەفیق سابیر.
عەلى دینکە، لێپرسراوى ماڵى رۆشنبیرى و کەلەپورى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”دواى هەوڵێک لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێ، داواکاریمان خستە بەردەم قەئیمقامییەت و شارەوانى و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەى شوێنێک بکرێت بەناوى رەفیق سابیر، سەرەنجام هۆڵى بۆنەکانى قەڵادزێ گۆڕدرا بۆ “هۆڵى شاعیر و رووناکبیر د. رەفیق سابیر”.
هەر ئەوەشنا، لە پێشتردا پەیکەرێک بۆ رووناکبیرە کۆچکردووەکەى قەڵادزێ دروستکرا و بڕیارە لە شوێنێکى گشتیى شارەکە، دابندرێت.
رەفیق سابیر (لەدایکبووی 1950 – قەڵادزێ)، یەکێک بوو لە دیارترین شاعیرە هاوچەرخەکانی کورد، دەقی “لاوکی هەڵەبجە”ـی ئەو وایکردووە ناوی رەفیق سابیر و 16ـی 3 ساڵانە بەیەکەوە گرێ بدرێن و ببێتە سروودی ئەو یادە خەمناکە.