شایی هەشتاکان دەکاتە فلاش

تۆمارگایەکی کۆن هەرچی کامێرا و کاسێتی کلاسیکی هەیە ئەرشیفی کردووە


ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەناو پێشكەوتنی سوشیال میدیا و تەكنەلۆژیا تۆمارگایەكی سیدی و دی ڤی دی تا ئێستا دەستبەرداری ستایلە كلاسیك و كۆنەكەی خۆی نەبووە تۆمارگاكەی كردووەتە مەڵبەندی كۆكردنەوەی كامیرای كۆن و كاسێت و ئەرشیف.

سەلام خۆرانی خاوەنی تۆمارگا بۆ 964 وتی”هەموو جۆرە كاسێتیكی كۆن لێرە دەكەینە سی دی و هەموو کامێرا و ئامێرە کۆنەکانم ماوە و تا ئێستا کاریان لەسەر دەکەم.

دەشڵێت، ئامێریكم هەیە تەنیا لای من هەیە لە هەولێردا كاسێتی 35 ملیم ئەستەمە بتوانرێت بكرێتە سی دی، لەبارەیی ئەرشیفەوە زۆرترین ئەرشیفی ئیبراهیم تاتلسم هەیە، زۆریشم خوشدەوێت كوڕەكەم ناوی تاتلیسە وەسیەتم كردووە ئەویش كوڕەكەی ناو بنێ ئیبراهیم بۆ ئەوەی ببێتە ئیبراهیم تاتلیساس سەلام.

سەلام خۆرانی لەبەشێكی قسەكانی دەڵێت” كاسێت نیە لای من نەبێتەسی دی و فلاش هەموو كاسێتیك بەس ڤیدیۆی تێدا بێت دەیكەمە سی دی وە ئێستا ڤیدیۆگرتن و كامێرامانی ئاسان بووە، بەكرەیەكم هەیە تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە لەخۆشم گەورەترە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی