مان سیتی ئه‌شره‌فی ده‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئینگلته‌را، هاته‌ ریزی ئه‌و یانانه‌ی ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف حه‌كیمیی به‌رگریكاری مه‌غریبی واژۆ بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت، مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌یه‌ به‌ پاره‌یه‌كی زۆر حه‌كیمی ببانه‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كایل واكه‌ر و جواو كانسێلۆ مان سیتی جێبهێڵن.

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، حه‌كیمی لای خۆیه‌وه‌ پێناچێت ئۆفه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ره‌تبكاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئاستێكی به‌هێزی هه‌یه‌.

حه‌كیمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس تا هاوینی 2026 واژۆ كردووه‌.