مێسی چ ئامۆژگارییه‌كی ئێمباپێی كردووه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی پێش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، ئامۆژگاری ئێمباپێی كردووه روو بكاته یانه‌ی بارسێلۆنا، یان ریال مه‌درید.
تۆڕی دیڤێنسا سێنترالی ئیسپانی ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، مێسی ئامۆژگاریی كیلیان ئێمباپێی كردووه روو بكاته یانه‌ی بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها پێی وتوه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچێته یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ئاوا په‌له بكه، چونكه تۆ شایه‌نی پرۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئه‌و زانیارییه‌ی پێگه‌یشتووه و سه‌رسام بووه مێسی هانی ئێمباپێی داوه روو بكاته یانه‌ی ریال مه‌درید.
ئێمباپێ رایگه‌یاندووه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێ ناكاته‌وه، بۆیه دوور نییه ئه‌م هاوینه رووبكاته ریال مه‌درید، چونكه یانه‌ی پاریس پێیان وتوه یان ده‌بێت گرێبه‌سته‌كه‌ت نوێ بكه‌یته‌وه، یان ده‌بێت بڕۆیت، چونكه رێگه ناده‌ن هاوینی داهاتوو، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌خۆڕایی بڕوات.