فوئاد حسێن :١٨ هەزار شوێنەواری دزراو گەڕێندراونتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت لە ماوەی دوو ساڵدا توانیویانە ١٨ هەزار شوێنەواری دزراو بۆ عێراق بگەڕێننەوە
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەمیانەی بەشداری كردن لە كۆڕبەندی شارستانیە دێرینەكاندا لە بەغدا رایگەیاند توانیوانە لەماوەی ٢ ساڵدا ١٨ هەزار شوێنەواری دزراو بۆ عێراق بگێرنەوە و لە مۆزەخانەكانی عێراقدا نمایشی بكەن.
كۆڕبەندی شارستانیەتە دێرینەكان كۆڕبەندێكی ساڵانەیە و ساڵانە لە وڵاتانی جیاوازی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبەسترێت و تایبەتە بە مێژو شارستانیەت و كەلەپورە كۆنەكان.
ئەو شوێنەوارانەی كە بۆ عێراق گەڕێنراونەتەوە بریتین لە پەیكەر و دەفر و ئاسەواری كۆن و لە وڵاتانی دراوسێ و چەند وڵاتێكی ئەوروپیەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق و كار لەسەر ئەوەش دەكرێت چەندید هەزار پارچە ئاسەواری دیكە بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق، فواد حسێن وای وت.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: ئامادەكاریان كردووە بۆ ئەوەی چەندین هەزار پارچەی دیكەی شوێنەواری گرنگ بگەڕێنەوە عێراق.