شاره‌وانى چوارقوڕنه بە هێز ناو بازاڕ رێكده‌خاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى چوارقوڕنە، له‌رێگه‌ى هێزێکی هاوبه‌شی ئەمنییه‌وه ده‌ستى به لادانى زێده‌ڕۆییه‌كان كرد و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لادانى زێده‌ڕۆییه‌كان شه‌قامى سه‌ره‌كى و ناو بازاڕى ناحیه‌ى چوارقوڕنه ده‌گرێته‌وه.
حه‌سه‌ن زرار، سەرۆک شارەوانی چوارقوڕنە، به 964ـى وت “زێده‌ڕۆییه‌كان له سنوور ده‌رچوبوون و زۆرجارایش خاوه‌نكاره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام پشتگوێ‌یان ده‌خست، بۆیه ئه‌مڕۆ هێزى ئه‌منیمان بۆ لادانى زێده‌ڕۆییه‌كان به‌كارهێنا”.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌و زێدهڕۆیكردنهوه شه‌قامى سه‌ره‌كى ناو چوارقوڕنه بۆ هاتوچۆى شۆفێران به‌رته‌سك بوبووه و ناو بازاڕه‌كه‌شی جه‌نجاڵییه‌كی زۆرى دروستكردبوو.
وتیشی “مه‌به‌ستمان له لادانى زێده‌ڕۆییه‌كانى رێكخستنه‌وه‌ى ناو بازاڕ و شه‌قامه‌كانه”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه به‌هۆى به‌كارهێنانى هێزى ئه‌منییه‌وه هیچ گرژییه‌ك له‌نێوان خاوه‌نكار و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دروست بوبێت.
وتیشی “ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و جگه له‌و شه‌قامه سه‌ره‌كیه و ناو بازاڕ ناوچه‌ى پێشانگاكانى ئوتومبێلیش رێكده‌خه‌ینه‌وه”.