ژمارەیەک مین لە کۆیە دۆزرانەوە و وڵاتێکی بیانی لەنێویاندەبات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ژمارەیەک مینی دژەکەسی مەترسیدار لە کۆیە دۆزرانەوە و وڵاتی سلۆڤینیا هاوکار دەبێت بۆ لەنێوبردنیان.
دەزگای گشتی کاروباری مین لە فەیسبووک رایگەیاند، لە کێلگە مینی “حەمەدەڕەش” لە گوندی کانی کەندی سەر بە قەزای کۆیە، مینەکان دۆزراونەتەوە و هەموویان لەجۆری ڤاڵمارا V69ـن.
“مینەکان لە نزیکترین کاتدا چارەسەردەکرێن بۆئەوەی پرۆسەی مینلابەری بەرەوپێش بروات”، دەزگای کاروباری مین وا دەڵێت.
کێلگە مینی “حەمەدەڕەش” یەکێکە لە کێلگە مینە هەرە سەختەکان، وڵاتی سلۆڤینیا لە رێگەی رێکخراوی بەرزکردنەوەی ئاسایشی مرۆیی (ITF) هاوکار دەبێت بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکە و لەنێوبردنی هەموو مینەکان.
لە هەرێمی کوردستان، سنوورى قه‌زاى سیده‌كان لە دهۆک یه‌كێكە له مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای مین، “ترسناكى ئه‌و سنووره له‌وه‌دایه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌هۆى بارانه‌وه ده‌ركه‌وتوون و شوێنێكی دیاریكراویان نییه”.