موحەسەن لەبن 2000 دینارە

بۆیەکەمجار بەنزین 2000ـى تێپەڕاند؛ سۆپەر لیترى بە 2100 دینارە

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بۆیەکەمجار لە مێژووى حوکمڕانى هەرێمى کوردستان نرخى یەک لیتر بەنزین 2000 دینارى تێپەڕاند و لە هەولێر لیترێک سۆپەر  گەیشتە 2100 دینار.

رۆژى 22ـى مانگى رابردوو حکومەت هاتەسەرخەت و چەند بڕیارێکى لەبارەى بەنزین دەرکرد کە نۆرماڵى پاڵپشتیکراوى بە 750 دینار و نۆرماڵى بازرگانى بە 850 دینار و موحەسەنى بە 1000 دینار و سوپەرى بە 1200 دینار دیاریکرد، دواى ئەم بڕیارە بەنزین لە بازاڕەکەدا نەماوە و شاشەى بەنزینخانەکە بۆ هەموو جۆرەکانى بەنزین نوسرا نییە.

5 رۆژ دواتر جارێکى تر حکومەت کۆبووەوە و بڕیارەکانى پێشووى هەڵوەشاندەوە، بەڵام نرخى بەنزینى حکومى هەر بە 750 دینار هێشتەوە و بۆ جۆرەکانى تریش بەنزینخانەکانى ئازاد کرد کە بە رەچاوکردنى دۆخى بازاڕ و گیرفانى هاوڵاتیان نرخ دیارى بکەن، بەڵام ئەمە بووە هۆى ئەوەى ئەمڕۆ نرخى یەک لیترى سوپەر 2000 دینار تێپەڕێنێت و موحەسەنیش بۆ یەکەمجار گەیشتە 1950 دینار. نۆرماڵیش 1350 دینارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح