داوای گواستنەوەی راژەکانیان دەکەن بۆ بەغدا
جارێکیتر مامۆستایانی ناڕازی خانەقین گردبوونەوە
964+
راژان باجەلان
بۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی نارازی کە میلاکیان لەسەر هەرێمی کوردستانە لەبەردەم پەروەردەی خانەقین گردبوونەوە.
ئەو مامۆستانە داوای ئەوە دەکەن کە راژەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر حکومەتی ناوەند، پێش پەسەندکردنی بودجە بەڵێنی ئەوەیان پێدرابوو، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە.
یەکێک لە مامۆستا نارازییەکان بۆ 964 دەڵێت، داوا دەکەن راژەکانیان بگوازنەوە سەر بەغدا، لەبەر ئەوەمافیان خوراوە.
وتیشی، پەرلەمانتارە کوردەکان غەدریان لێکردوون و لەسەر مافەکانیان نەهاتوونەتە جواب .