نزیکەی 40 رۆژە مێرمنداڵێکی شاری هەولێر لە رێگەی ئەوروپا دیارنەماوە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
مێرمنداڵێک نزیکەی 40 رۆژێک لەمەوبەر لەگەل چەند کەسێکدا، ویستوویەتی بچێت بۆ ئەلمانیا، بەڵام لەسەر سنووری بولگاریا دەستگیرکراوە.
ئاسۆ محەمەد، مامی ئەو مێرمنداڵە بە 964ی وت: ئاریاسی برازام 40 رۆژێک لەمەوبەر، لەتورکیاوە، چوو بۆ بولگاریا، بەڵام لەسەر سنوور لەلایەن پۆلیسی بولگاریاوە دەستگیرکرا و رەوانەی تورکیا کراوە.
بەقسەی مامی بێت، ئاریاس و 30 کەسی تر لەرێگای قاچخاچییەکەوە ویستوویانە بچن بۆ ئەلمانیا، بەڵام 15کەسیان دەستگیرکراون و ئەوانی تریش دەربازیان بووە، ئاریاس و سێ هاوڕێی بەیەکەوە گەڕابوونەوە تا نزیک تورکیا، بەڵام کاتێک شەودادێت ئاریاس دیارنامێنێت و هیچ سۆراغی نامێنێت.
باوکی دوو هەفتە زیاترە بۆ سۆراغی چووە تورکیا و لەناو تەواوی کەمپەکانی ئەدەنە گەڕا، بەڵام هیچ دەنگ و رەنگێکی نەبووە.
مێرمنداڵەکە ناوی ئاریاس ئاراسە تەمەنی 16ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی