ناوچەی گەشتیاری بیارە. وێنە: سۆشیال میدیا
رێگای بیارە – بەڵخە و پردی زەڵم – خورماڵ نۆژەندەکرێتەوە
توانا نەقی
لەلایەن رێگاوبانی پارێزگای هەڵەبجەوە هەریەک لە رێگاکانی ناحیەی بیارە و بەڵخە و پردی زەڵم و ناحیەی خورماڵ بە گوژمەی نزیکەی 300 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێنەوە.
ئەو ناحیە و گوندانە دەکەونە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەمێکە رێگاکانی کە چەندین ناوچەی گەشتیاری و هاتوچۆی هاوڵاتیانی لەسەرە دروستکراون و نۆژەن نەکراونەتەوە.
نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، بە بڕی 298 ملیۆن و 950 هەزار دینار کاری نۆژەنکردنەوە بۆ ئەو رێگایەنە دەکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەڵەبجەوە.
وتیشی، نۆژەنکردنەوەکە خۆی لە پڕکردنەوەی چاڵوچۆڵی شەقامەکان و لە هەندێک شوێنیشدا بڕینی تێدەکەوێت و قیرتاو دەکرێتەوە.
پێشتر لەلایەن گروپی داکۆکیکاران لە هەورامان داواکاری ئەوە کرابوو بۆ ئەو رێگایانە نۆژەنبکرێتەوە و قایمقامی هەڵبجە دەڵیت بەڵێنەکیان کە پێیاندابوون بەجێ گەیاند و ئەو رێگایانە هەمووی نۆژەندەکرێتەوە.