چۆن مامەڵە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە بکەن؟

کۆرسێک بۆ ستافی دایەنگە ناحکومییەکانی سلێمانی کرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

کۆرسێکی دوو رۆژەی تایبەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بۆ ستافی دایەنگە ناحکومییەکانی ناو شاری سلێمانی کرایەوە.

کۆرسەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، دوێنێ دووشەممە 12.6.2023 کۆتایی هات.

هەریەکە لە دایەنگەی گەشەی ناحکومی و رێکخراوی CDO هاوکاری بەڕێوەچوونی کۆرسەکە بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، کۆرسەکە لە لایەن ئەفسەرانی بەرگریی فریاکەوتنەوە وتراوەتەوە و ئامانج لێی چۆنیەتیی هەڵسوکەوتکردن بووە لەگەڵ منداڵ لە کاتی کەوتنەوەی ئاگر و دۆخی لەناکاو.

لە ناو شاری سلێمانی 30 دایەنگەی ناحکومی مۆڵەتیان هەیە و کاردەکەن.