سێ رۆژە گه‌نجێکی حاجیاوا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گه‌نجێكی قه‌زاى حاجیاوا، زیاتر له‌ دوو رۆژه‌ له‌ ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ناوى په‌یوه‌ند عومه‌ر محه‌مه‌دە، ته‌مه‌ن 16 ساڵە، له‌وكاته‌ى له‌ ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر كراسێكی سپی و پانتۆڵێكی ره‌شی له‌به‌ردابووه‌.

نه‌شوان ئه‌حمه‌د، ئامۆزاى ئه‌و گه‌نجه‌، به‌ 964ـى وت، له‌ رۆژى 11.6.2023 ئامۆزاكه‌ى له‌ماڵ چووه‌ته‌وه‌ده‌رەوە و تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، وتیشی “دووجار له‌ پیره‌مه‌گرون بیندراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌”

ماوه‌ى دوو مانگه‌‌ ماڵی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ قه‌زاى حاجیاوایه‌، كه‌ پێشتر له‌ كۆمه‌ڵگاى پیره‌مه‌گروون بوونه‌.

نه‌شوان له‌ باره‌ى هۆكارى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى گه‌نجه‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ى وت، كه‌ باوكى جگه‌ره‌ى به‌ده‌ستییه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌ویش لێی توڕه‌بووه‌.

به‌ قسه‌ى نەشوان، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى حاجیاوا و پیره‌مه‌گرون له‌و ونبوونه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان پێ نه‌وتوون.

نه‌شوان داوا ده‌كات هه‌ركه‌سێك “په‌یوه‌ند”ی بینى، به‌و ژماره‌ مۆبایله‌ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌:

07725425270