چەندین داهێنانی کردووە
گەنجێک دروستکەری رۆبۆتە لە شاری سلێمانی
964+
دیلان محەمەد جەزا
سەروەر عیزەت، لە ساڵی 2017ـەوە سەرقاڵی داهێنانە، تا ئێستا چەندین داهێنانی کردووە و چەندین رۆبۆتی دروست کردووە.
هەندێک لە داهێنانەکانی لەلایەن نابینایانەوە سوودی لێبینراوە.
سەروەر، کاتژمێری بۆ نابینایان دروستکردووە و لە ژیانی رۆژانەیاندا سوودی لێ دەبینن.
هەروەها دەتوانێت لە رێگەی ئامێرێکەوە ھێزی کێش کردنی زەوی بۆ بەکارھێنەر بدۆزێتەوە.
ئەو رۆبۆتانەی کە ئەو گەنجە دروستی دەکات لە پڕۆسەی فێرکردندا بەکاردێت.