پێویستە فۆڕمێک پڕبکەنەوە
وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی سوریا مامۆستا بۆ خوێندنی كوردی دادەمەزرێنێت
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا دامه‌زراندنی مامۆستا بۆ خوێندنی كوردی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت “ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی داواكاری دامه‌زراندن”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا بڵاویکردوەتەوە كه “ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی مامۆستای وانه‌ی كوردی”.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میلاكیان له ناو وه‌زاره‌ته‌كه و یاخود لە ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و ده‌رفه‌ت و توانا و بڕوانامه‌ی ته‌واویان هه‌یه، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
داوا له ئارەزوومەندان كراوه كه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكه‌یان، فۆڕمی په‌یوه‌ندیداری ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا پڕ بكه‌نه‌وه.