دانیشتنی پەرلەمان هەڵگیرا

+964

ئەحمەد عەبدوڵا

دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر لە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ.

لە دانیشتنەکە خوێندنەوە بۆ مادەکانی یەک تا 24 کرا و دەنگ لەسەر 19 مادەیان درا.

لە پرۆژە یاساکە مادەکانی 12,13,14 پەیوەستبوون بە هەرێمی کوردستان، مادەی 12 و 13 پەسەندکران و دەنگدان لەسەر مادەی 14 بەهۆی داوای هەموارکردنەوەی دواخرا.

جگە لە مادەی 14, دەنگدان لەسەر مادەکانی 15,16,17ـش دواخرا.

مادەی چواری پرۆژە یاساکە سڕدرایەوە کە تایبەتە بە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گواستنەوەی پارەی تەرخانکراوی قەرز و گۆڕینی لایەنی سودمەند.

لەو 24 مادەی خوێندنەوەی بۆ کرا، 12 مادەیان دەنگی پێویستیان هێنا و پەسەندکران.

کۆی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە 67 مادەیە.