بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک
لێخۆشبوونی ئەمریکا لە سزاکانی سەر ئێران نرخی نەوتی دابەزاند
964+
ژووری هەواڵ
لەدوێنێوە نخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەو لێخۆشبوونە دەگەرێتەوە کە ئەمریکا بۆ ماوەی 60 رۆژ لە سزاکانی سەر ئێرانی راگەیاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، نزیکەی 50 سەنتی دیکە دابەزی و بەرمیلێکی بە 77.50 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 40 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی دووشەممەش نرخەکانی نەوت زیاتر لە 3% دابەزین، ئەویش دوای ئەوەی ئەمریکا بۆ ماوەی 60 رۆژ لێخۆشبوونی لە سزاکانی ئێران راگەیاند هێوربوونەوەی دۆخی لوبنانیش کاریگەری هەبووە لە کەمکردنەوەی کێشە جیۆسیاسییەکان.