کەشێکی بەهاری و دڵگیر

باران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت

شۆڕش قادری

باران و هەورە بروسکە ئەم دوو رۆژەش بەردەوام دەبێت و کەشەکە تابڵێی بەهاری و دڵگیر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 20.5.2026 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری کەمێک باران هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و لە گەرمیانیش دێتەوە خانەی 20ـەکان، بەڵام سبەی دیسان بەرزدەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری دوبارە چاڵاک بوونەوەی هەورە تریشقە و تاوە بارانی بەهاری هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە جیاجیاکان و هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین.

لە دوانیوەڕۆ و ئێوارەدا خێرایی با چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی