وێنەی سووتانی نەخۆشخانەکە. وێنە: Social Media
ئاگر لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک کەوتەوە
964+
هەژین رێکانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک کەوتەوە، هەندێک کەلوپەلی تەندروستی سووتاون و زیانی گیانی نەبووە.
ئاگرەکە لە کاتژمێر 11:20 خولەک کەوتووەتەوە.
حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ی وت، ئاگرەکە بە زووی کۆنترۆڵکرا، کاریگەری لەسەر ئیشەکان نەبوو.
بەپێی زانیارییەکانی 964، تەنیا ژوورێک لە نەخۆشخانەکە سووتاوە، گوایە هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە.
زانیاری دێت…
+1