لە کەرکوک چوارەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

964+
کاروان ساڵحی

لە کەرکوک چوارەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە کوڕێکی 29 ساڵە.

ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەنجامی پشکنینی نەخۆشێکی راگەیاند کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، گەنجێکە خەڵکی ناحیەی تازەیە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییەوە تاوەکو ئێستا چوار کەس لە پارێزگای کەرکوک تووشی بوون.

وتیشی، یەکێکیان گۆشتفرۆشێک بووە کە گیانی لەدەستداوە، دووانیان دۆخیان جێگیربووەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ئێستا تەنیا ئەم تازە توشبووە لەژێر چاودێریدایە.