ئەمڕۆ هەولێر رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە
964+
هێژا خهسرهو – ههولێر
لە گەڕی سێیەمی قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی لاوان، یانەی هەولێر لە یاریگهی فرانسۆ هەریری میوانداریی یانەی کەرخ دەکات، یارییەکەش کاتژمێر 04:30 خولەک دەستپێدەکات.
یانەی هەولێر چەند گەڕێکە لە سەرکەوتن دوورە، تیپهكه پێویستی به سهركهوتن و گهڕانهوهیه بۆ ناو ركابهرییهكان، بهڵام لە یاریی ئەمجارەشدا ئەرکیان قورسە.
رەوەند عەبدولخالق مەسعود، راهێنەری لاوانی هەولێر بە 964ی وت: یاریزانانی تیپهكهم بەڵێنی ئەوەیانداوە بەهێزەوە بگەڕێنەوە و بە بردنەوەی ئەم یارییە ورەیان بەرزبکەنەوە.
یارییەکانی خولی نایابی لاوانی عێراق بەهۆی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە راگیرابوو، ئێستاش یارییەکانی دەستیپێکردووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا