ڤیدیۆ: پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان خه‌ڵاتكران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد، به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی نایابی كوردستان و جامی كوردستان.

سه‌ردار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش له‌ وته‌یه‌كی كورتدا پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌ پێویسته‌ توندوتیژی و گرژیی نێوان هانده‌رانی وه‌رزشی نه‌هێڵدرێت و به‌ گیانی به‌رزی وه‌رزشییه‌وه‌ ئه‌نجامی خول و یارییه‌كان قبوڵ بكرێت.

هاوكات هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، کە سەرۆک و جێگر و بەشێک لە ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبوون، خوانێك بۆ ستافی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر رێكخرا.