هەواڵەکان؛

غازی ئۆتۆمبێل گرانتر بوو و بۆ ماسی کڕینیش دەبێ نۆرە بگری

ژووری هەواڵ

هەر بەیانییەک خەبەرت دەبێتەوە شتێک گران بووە شۆفێران تۆزێک دڵیان بە غازەکە خۆش بوو ئەویش گران بوو.

******

هێشتا کردنەوەی قوتابخانە عەیامێکی ماوە کەچی دیسان بۆ جلو بەرگ گۆڕین کاسبکاران هاواریان لێ بەرزبووەوە، ئەوەتا بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بۆ دەستنیشانکردنی جلوبەرگی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکوکەوە ناڕەزایی فراوانی لێکەوتەوە و دوکاندارانی بازاڕی “حەسیرەکە” ی ئەو شارە لە دژی ئەو بڕیارە لە دوکانەکانیان هاتنە دەر و گردبوونەوە و دەڵێن “زەرەرمانە

******

نۆرەی بەنزین کەم نەبوو نۆرەی ماسی کڕینیشی هاتەسەر گرانی نرخی گۆشتی سور و هەرزانی نرخی ماسی وای کردووە هاوڵاتیان روو لە کڕینی ماسی بکەن و ماسیفرۆشێک دەڵێت، خەڵکمان تێر ماسی کردووە، ھەرزانی نرخی ماسی وایکردووە خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن ھاوڵاتیان و نۆرەی بۆ دەگرن، ھەر کیلۆیەک بە سێ هەزار و 500 دەفرۆشرێ.

*****

تنۆکی تەمەن هەشت ساڵ حەزدەکات لەگەڵ هاوڕێکانی یاری بکات بەڵام ئازاری دڵ و هەناسە تەنگی ناهێڵێت، ئاواتی ئەوەیە چاکببێتەوە و چارەسەریشی لە دەرەوەی وڵاتە، تنۆک محەمەد، کیژۆڵەیەکی جوان و سەلارە نەخۆشی دڵ و سیەکانی هەیە، وەک لە راپۆرتی پزیشکی باسکراوە دەماری سستە، دکتۆرەکان بە کەسوکاریان وتووە، چارەسەری لەدەرەوەی وڵاتە.