ژنێکی بەهرەمەند گڵجۆشی قانعی شاعیر دروستدەکات

964+
ئاودێر عومەر

مەهاباد جەمال ماوەی 22 ساڵە کاری سیرامیک دەکات، لەو ماوەیەدا خاوەنی سێ شاکاری هونەرییە، ساڵی 2010 لە دووڕیانەکەی سەرچناری سلێمانی مۆنۆمێنتی پێنج شەهیدەکەی دەروازەی شاری دروستکردووە.

ساڵی 2021 شاکاری گڵجۆشی گۆرانی شاعیری دروستکردووە لە پارکی ئازادی سلێمانی.

سێیەمین کاری کە ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی ئامادەکردنیەتی شاکاری گڵجۆشی قانعی شاعیرە.

ئێستا کارەکانی بەرەو تەواوبوون چوون و وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بە ئامادەبوونی خەڵک و وەزیری رۆشنبیری پەردە لەسەر ئەو کارەش لابدرێت.

لەم شاکارەدا 36 پارچە شیعری قانع بەکارهاتووە بە سیرامیک کە بە گڵی سووری گەرمیان جۆشدراوە.