هەفتەیەكە ژمارەیەك نوسینگەی خانوبەرە لە سێمێڵ مانیانگرتووە

964+

هەفتەیەكە ژمارەیەك نوسینگەی خانوبەرە لە قەزای سێمێل مانیانگرتووە و داوا دەكەن باجی سەر خانوبەرە كەمبكرێتەوە.

محەمەد سابیر خاوەنی نوسینگەی خانوبەرەیە لە سێمێل، بە 964ی وت، داوامانكردووە بڕی باج كەم بكرێتەوە لەسەر زەوی وزارەكان چونكە هیچ سودێك لە بازاڕەكە نابینن و زیانی زۆریان بەردەكەوێت.

بەهۆی زۆری باج لەسەر زەوی و زارەكان ئێستا كڕین و فرۆشتنی زەوی لە قەزای سێمێل  زۆر كەمی كردووە.

وەلید مەجید، خاوەنی نوسینگەی خانوبەرەیە لە سێمێل، بە 964ی وت، تا ئێستا پەنجا نوسینگەی خانوبەرە لە سێمێل داخراوە و لە مسریكیش 30 نوسینگەی خانبەرە بەهۆی بێكاریەوە داخراون چونكە باجیان نەداوەو حكومەت داوای باجی 15ساڵیان لێدەكرێت لەلایەن حكومەتەوە.

پێداچوونەوەی: کوردستان ئەحمەد