کۆمەڵێک مەلەوانن و سەرکێشی جیاواز دەکەن لەناو ئاودا
دیلان محەمەد – سلێمانی
مەلەکردن یەکێکە لەو وەرزشانەی دەروونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە و بۆ ته‌ندروستی و له‌شڕێكی سوودێكی زۆری هه‌یه، بەڵام چەند مەلەوانێک کاری سەرکێشی لەناو ئاودا ئەنجام دەدەن و جیاواز ده‌رده‌كه‌ون.
بەرھەم سەلام راھێنەری مەلەوانیە، بۆ مانەوە لە ژێر ئاودا بۆ ماوەی زیاتر لە چوار خولەک ماوەیه‌کی زۆر ڕاھێنانی کردووە.
حوسێن محەمەد، ئه‌ویش مەلەوانە و ئارەزووی خۆھەڵدان دەکات بۆ ناو ئاوێک، به‌ڵام بۆ ده‌ریا نا، به‌ڵكه بۆ قوڵییەک، كه نیو مەتریش کەمترە، به‌ڵام به ته‌كنیكێكی جیاواز، هه‌رچه‌نده ئه‌مه سەرکێشییه بە ژیانی خۆیەوە.
کۆشینا کۆسرەت، مەلەوانێکی تەمەن 17 ساڵە، ئەویان زۆر سه‌یره، بە دەست و قاچی بەستراوەوە دەچێتە ناو ئاو و مەلە دەکات.
سەركێشیكردن لە کاتی مەلەوانیدا زۆرجار گیانی مەلەوانەکان دەخاتە مەترسییەوە، بەڵام ئەوان به عه‌شقه‌وه مه‌له ده‌كه‌ن و گوێ بەو مەترسییانە نادەن، هه‌روه‌ها دەیانەوێت ریکۆرد بشکێنن.