پاسپۆرتی سلێمانی:
تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت گەڕایەوە بۆ نرخی پێشووی
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، تیچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 101 هەزار دینارەوە بۆ 91 هەزار دینار کەمکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نرخی تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەڕایەوە بۆ نرخی پێشووی کە 91 هەزار دینار بوو.
درەنگانی شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت گۆرانکاری بەسەردا نایەت و هەر 91 هەزار دینارە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنی پێنجشەممە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت رایانگەیاند، بە نوسراو پێیان راگەیاندراوە نرخی تێچووی پاسپۆرت بکەن بە 101 هەزار دینار.