ساڵی 2028 دەخرێتە بازاڕەوە

تێسلا ئۆتۆمبێلێکی نمایش کرد کە توانای فڕینی هەیە

964+

دواجار تێسلا ئەو ئۆتۆمبێلەی نمایشکرد کە تەنیا لە فیلم و فیلم کارتۆنەکان دەبینران و توانای بازدان و فڕینی هەیە.

کۆمپانیای تێسلا لە کارگەیەک لە ویلایەتی تەکساس ئۆتۆمبێلی رۆدستەری نمایش کرد کە ئۆتۆمبێلێکی تەواو جیاوازە و چەندین خاسیەت و تایبەتمەندی هەیە.

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا، بە دڵخۆشییەوە نمایشی ئۆتۆمبێلەکەی کرد کە ریکۆردی لە خێراییدا شکاند و لەماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا لە سفرەوە دەگاتە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئۆتۆمبێلەکە وەک تاقیکردنەوە چەند نمایشێکی پێکرا، لەوانە توانای بازدان و فڕینی تاقیکرایەوە و تێیدا سەرکەوتوو بوو، بەڵام تاقیکردنەوەکە بەبێ شۆفیر ئەنجامدرا تا لە حاڵەتی نەخوازراودا هیچ کەس زیانی پێنەگات.

ئۆتۆمبێلەکە جۆری سپۆرتە و دوو دەرگایە، 10 نۆزڵی تێدایە تاوەکو وەک تانکی هەوا بەکاربهێنرێن لەکاتی بازدان یان فڕیندا یاخود بۆ کاتی خێرایی.

بڕیارە ساڵی 2028 بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێبکات، بەڵام ئیلۆن مەسک هیشتا لە بەرهەمەکەی دڵنیا نییە و وتی: سەرکەوتن گەرەنتی کراو نییە.