سزای قورس به‌سه‌ر یانه‌ی دینارتهدا سه‌پێنرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی یاریی نێوان دینارته و شێخان، چه‌ند بڕیارێكی دا و یانه‌ی دینارته‌ی به توندی سزا دا.
فیدراسیۆنه‌كه یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه راگه‌یاندرا و بڕیاره‌كانی بڵاوكرده‌وه.
له بڕیاره‌كاندا هاتووه:
سەبارەت بەرووداوەکانی یاری نێوان یانەی شێخان و یانەی دینارتە:
دوورخستنەوەی یانەی دینارتە لە خولی پلە دووەکان بۆ ئەم وەرزە (2022-2023).
ئەنجامدانی سەرجەم یارییەکانی یانەی دینارتە لە وەرزی (2023-2024) لە دەرەوەی یاریگه‌ی خۆی.
پێبژاردن بەبڕی 3 ملیۆن دینار .
دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانەی خوارەوەی یانەی دینارتە (تاهەتاهەتایی) لەسەرجەم خول و چالاکیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە دەرچوونی ئەم بڕیارە بەدواوە :
1- نەوزاد سادق ژمارە 2
2-شەعبان سەعید ژمارە 5
3- نەشوان حاجی ژمارە 27
4-حەمزە موحان ژمارە 18
5- سەرپەرشتیاری یانەی دینارتە ( کاروان سمۆ)
سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئەم بەڕێزانەی خوارەوە کە رۆڵیان هەبووە لە ناوبژی و پاراستنی ناوبژیوانانی یاریی نێوان ( شێخان – دینارتە ).
1- سەربەست عه‌بدوڵا، کارگێڕی یانەی دینارتە
2-بێ‌دار لەزگین، کارگێڕی یانەی دینارتە
3- زێبار جانگیر، کارگێڕی یانەی دینارتە
4 مەهدی ساڵح کارگێری یانەی شێخان
5- یاریزانی یانەی دینارتە هۆگر سەعدی ژمارە 4
6-یاریزانی یانەی دینارتە یاسین عه‌بدولڕه‌حمان ژمارە 7.
هه‌فته‌ی رابردوو له یاریی دینارته و شێخان، كه له یاریگه‌ی شێخان كرا، چه‌ند یاریزانێكی یانه‌ی دینارته هێرشیان كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه و برینداریان كرد.