بەهۆی خنكانی منداڵێك
پرۆژەی ئاوی كەركوك كوژێنرایەوە
+964
كاروان ساڵحی – كەركوك
منداڵێكی شەش ساڵان كەوتە نێو پرۆژەی ئاوی كەركوك لە نزیك گوندی باجوان، بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەكەی فەرمانگەی ئاوی كەركوك پرۆژەكەی كوژاندەوە و تا دۆزینەوەی تەرمەكە ئاو ناگاتە ماڵان.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان بە ناوی ئەحمەد عەلا مستەفا كەوتە نێو پرۆژەی ئاوی كەركوك لە نزیك گوندی باجوان لەسەر رێگای كەركوك دوبس ، ئێستاش پرۆژەی ئاوی یەكگرتوی كەركوك كوژێنراوەتەوە بە مەبەستی گەڕأن بە دوای تەرمی ئەو منداڵە، پاشان جارێكی دیكە دەست دەكرێت بە كار پێكردنی پرۆژەكە و دابەش كردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیان.
هیشام ئیبراهیم زەنگەنە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی كەركوك بە تۆڕی 964ی وت، دوای ئاگاداركردنەوەمان لەو رووداوە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك فەرمانگەكەمانی ئاگادار كردەوە، بۆ ئەوەی پرۆژەی ئاوی یەكگرتوی كەركوك لە نزیك گوندی باجوان بكوژێنرێتەوە، تا ئاستی ئاو لە كەناڵی ( D9) كەم بێتەوە و بتواندرێت تەرمی ئەو منداڵە بدۆزرێتەوە.
وتیشی، تا تەرمی ئەو منداڵە نەدۆزرێتەوە كار بە پرۆژەكە ناكرێت و ئاوی خواردنەوە ناگات بە ماڵان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا