بنكەكانی دەنگدان داخران و  جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد

964+
كوردستان ئەحمەد
بنكەكانی دەنگدان لە توركیا بەرووی دەنگدەراندا داخران و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش دەستی بەجیاكردنەوەی دەنگەكان كرد.

لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام بوو و هەزار و 94 بنکەی دەنگدان ئامادەکران بۆ دەنگدان كەمێك پێش ئێستە هەموویان داخران.

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28مین خولی پەرلەمانی تورکیایە کاندیدانی 24 پارت  کێبڕکێی بۆ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان کە ژمارەیان 600 کورسییە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆك کۆمار کێبڕکێییان بوو بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك.