هەڵبژاردنی تورکیا 2023.
هه‌ڵبژاردن له توركیا ده‌ستیپێكرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کاژێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ 14.5.2023 هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و 28مین خولی په‌رله‌مان له باکووری کوردستان و تورکیا ده‌ستیپێكرد و كه‌شێكی پڕ له ركابه‌ری هاتووه‌ته ئاراوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 64 ملیۆن و 113 هەزار و 941 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و پێنج ملیۆن و 200 هەزار كەسی نوێ مافی دەنگدانیان لە وڵاتەكەدا بۆ ره‌خساوه، كه له رۆژانی رابردوو 3 ملیۆن 416 هه‌زار و 98 كه‌س له ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگیان دابوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆش تا كاتژمێر 05:00ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، له كه‌شێكی پڕ له ركابه‌ری و چاودێریی توندی ئه‌منی به‌ڕێوه‌ده‌چن، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا كۆماردا سێ کەس بەربژێری سه‌ره‌كین، ئه‌وانیش رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور، کەمال کڵچدارئۆغلو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا.
هاوپەیمانیی جمهوور هەریەکە لە ئاک‌پارتی، مەهەپە، هوداپار، پارتی یەکێتیی مەزن و پارتی یەنیدەن رەفا پێکیان هێناوه، هه‌روه‌ها هاوپەیمانیی میلـلەت پارتەکانی جەهەپە، ئیی پارتی، سەعادەت، ئاییندە، دەڤا و پارتی دیموکرات پێکیان هێناوه. جگه له‌وه هاوپەیمانیی ئاتا لە پارتەكانی زافەر، دادپەروەری، نیشتمان و هاوپەیمان پێکهاتووه.
هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ پڕکردنەوەی 600 کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، بۆ ئه‌مه‌ش 36 پارتی سیاسی مافی بەشداریکردنیان هەیە، 24 پارتی سیاسی لیستی بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەیە و 12 پارتەکەی دیکەش لە ناو هاوپەیمانییەکاندا لە رکابەریدان.
ركابه‌ریی سه‌ره‌كییش بۆ بردنه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و كه‌مال كڵچیدارئۆغلوه.