تونێلی میراوە هه‌ر تاریكه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، کاری هێلکاری و دانانى نیشانه‌كانى هاتوچۆ بۆ تونێلی میراوه كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش سستمى رووناكى بۆ ئه‌و تونێله دانه‌ندرا و هه‌ر به‌تاریكی مایه‌وه.
نزیكەی 10 ساڵه، تونێلى میراوه له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه دروستكراوه و به رووی شۆفێراندا كراوه‌ته‌وه، به‌شێكه له نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنى رێگاى سه‌ره‌كى و ستراتیژى هامڵتۆن، كه هه‌ولێر به حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار تونێله‌كه‌ى ته‌واوكردووه، به‌ڵام به تاریكی راده‌ستى حكومه‌تى كردووه‌ته‌وه و سستمى رووناكى بۆ دانه‌ناوه.
كاروان كه‌ریمخان قایمقامی قه‌زاى شه‌قڵاوه، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لە لایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، کاری هێلکاری و دانانی فسفۆر و هێمای هاتووچۆ بۆ تونێلی میراوە، دانرایه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “بۆ مه‌به‌ستى دانانى سستمى رووناكیش، له‌ناو ئه‌و تونێله ماوه‌یه‌كه نووسراومان بۆ سه‌رووى خۆمان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین”.
تونێلی میراوە، درێژیەكەی 380 مەترە، لەساڵی 2014 تەواوكراوە، دەكەوێتە نێوان شارۆچكەی شەقڵاوە و ناحیه‌ی هەریر، بەهۆى ئه‌وه‌ى له شه‌و و رۆژدا تاریكه، ناچار هه‌ر شۆفێرێك پێیدا ره‌ت بێت، دەبێت لایتی ئۆتۆمبێلەكەی ئیش پێبكات تا بتوانێت لە تونێلەكە دەردەچێت.