پارەی عێراقی
یەکشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
964+
پەری ساڵح
وەزارەی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە؛ رۆژی یەکشەممە (26ـی تەمموز دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
هاوکات لە هەمان رۆژدا، موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرە هەمیشەیی و گرێبەستانەش دابەش دەکرێت کە لە دوای رێککەوتی (1.7.2024 لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لە رۆژی 15ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کردبوو، پرۆسەکەش لە رۆژی 18ـی تەمووز کۆتایی پێهات