سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى
چه‌ندین ئامێری پێشكەوتوو بۆ نەخۆشخانەی هەریر دابین كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى، كه هانى دایكان ده‌دات به شێوه‌یه‌كی سروشتى منداڵیان له دایك ببێت، چه‌ندین ئامێرى جیاجیاى هۆڵى له‌دایكبوونى منداڵان، بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ناحیه‌ى هه‌ریر دابین كرد.
964 ده‌زانێت، سه‌نته‌ری پەرەسەندنی په‌رستاری و مامانی NMDC وه‌ك رێكخراوێكی خێرخوازیى نێوده‌وڵه‌تى، لەلایەن کۆمەڵێک سەرمایەداری ئەمریکییەوە پاڵپشتی دەکرێت، رۆژى 2.5.2023 سه‌ردانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردبوو، به‌ڵێنى دابینكردنى ئامێر و كه‌لوپه‌لى پزیشكى پێدابوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی هه‌ریر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 11.5.2023 سه‌نتەرەکە هەستان بە دابینکردنی کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی گرنگ و پێویست بۆ بەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەی هەریر.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌نته‌ره‌كه بەڵینی داوە، تا ساڵێک چاودێریی دۆخى به‌شی له‌دایكبوونى منداڵان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بكەن و خولی تایبەت بۆ پەرستارەکان بکاتەوە، ده‌شڵێت “ئەمەش بەره‌وپێشچونێکی بەرچاو بەخۆیەوە ده‌بینێت لە بواری لەدایکبوون”.