لێڤاندۆڤسکی بە درێسی بایرن میونشن. فۆتۆ: +964
لێڤاندۆڤسكی بێوه‌فایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی، كه ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، بێوه‌فایی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانیا ئیسپات كرد.
لێڤاندۆڤسكی له لێدوانه‌كانیدا بۆ میدیای ئه‌ڵمانیا وتی، “حه‌زده‌كه‌م ئه‌م وه‌رزه‌ش بایرن میونشن ببێته پاڵه‌وانی خولی ئه‌ڵمانیا نه‌ك بۆروسیا دۆرتموند”.
ئه‌م وه‌رزه ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
لێڤا پێشتر له هه‌ردوو یانه ئه‌ڵمانییه‌كه یاریی كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له دۆرتموند بوو.