• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
کارەبای سلێمانی مۆڵەتی حەوت رۆژ دەداتە باخ و خانوەکانی دوکان

بەشێک لە کەپرەکانی سەیرانگای دووکان. وێنە/964+

کارەبای سلێمانی مۆڵەتی حەوت رۆژ دەداتە باخ و خانوەکانی دوکان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، هەڕەشەی بڕینی كارەبا لەو باخ و خانوانە دەكات كە دەكەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان و بەبێ مۆڵەت كارەبایان راكێشاوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی دووشەممە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کارەبای سلێمانی مۆڵەتی حەوت رۆژ دەداتە ئەو شوێنانە، بۆ ئەوەی سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزەی دابەشکردنی کارەبای دوکان بکەن و کاری یاساییان بۆ بکرێت.

هۆشدارییەکە بۆ ئەو خاوەن باخ و خانووانەیە کە بەبێ مۆڵەت کارەبایان راکێشاوە دواتر پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە.

زۆربەی شوێنەکان ئەو باخانەن کە دەکەونە سنووری ناوچەی مێرگەپان، ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودە مامەڵەی یاسایی نەکەن، کارەباکەیان دەبڕدرێت.

بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و شۆفێر تەکسییەک گیانی لەدەستدا

لەناو شاری دهۆک

بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و شۆفێر تەکسییەک گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەناو شاری دهۆک بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و شۆفێری تەکسیییەک گیانی لەدەستدا، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025 رووداویکی هاتوچۆ لەگەڕەکی بەرۆشکی لە رۆژهەلاتی شاری دهۆک روویدا و بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مینی پاس و پیکاب و تەکسییەک و شوفێری تەکسییەکە گیانی لەدەستدا.

هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 بە 964ی وت، “بەپێی زانیارییەکان بارهەڵگرەکە ستۆپی نەماوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە”.

وتیشی، شوفێری تەکسییەکە بەهۆی سەختی برینەکەی و لە کاتی گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە، جگە لەویش دوو کەسی دیکە بریندار بوون و تەندروستیان جێگیرە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا