پەرلەمان دەڵێت هەقیانە  

گەنجانی كۆیە داوای كار دەكەن

964+
 
شلێر سەعید- كۆیە

گەنجانی كۆیە بەدەست بێكاریەوە دەناڵێن و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت، دەبێت حكومەت كار بۆ گەنجان بكات و وەزارەتی كاریش دەڵێت پڕۆژەیان بۆ گەنج هەیە لە كوردستان.

ئەردەڵان رەسوڵ، گەنجێكی كۆیەیە هەشت ساڵە زانكۆی تەواو كردووە و دەڵێت بە دەست بێكارییەوە دەناڵێنێت و هیچ كارێكی نییە بیكات، لەگەڵ ئەوەی فۆڕمی وانەبێژی پڕكردووەتەوە، بەڵام ناوی نەهاتووەتەوە.

قومریە محەمەد،  بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی كاروباری كۆمەڵاتیی كۆیە بە 964ی راگەیاند، رێژەی بێكاری لە ناو گەنجانی كۆیە ٪60ە

بەشێكی زۆر لە گەنجانی شارەكە بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان روو لە كافیتریا و شوێنە گشتییەكان دەكەن

سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی 964ی وت، گەنجانی كوردستان پێویستیان بەكارە و دەبێت كار بۆ هەموو گەنجێك هەبێت لە كوردستان.

پێشتر كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە 964ی راگەیاندبوو، ئەوا كار لەسەر ئەوە دەكەن چەندین پڕۆژە لە سەرجەم كوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی گەنجان كاری تێدابكەن.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد