چەکوشی دادگا _ وێنە: Berkeley Political Review
کەڵکی چی هەیە؟
زمانی كوردی بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی “قانونچی” زیاد كرا
ئەحمەد مستەفا
ئه‌پلیكه‌یشنی “قانونچی” كه به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌رفراوانه له بواری یاسایی و كاروباری دادگاكان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، زمانی كوردی به فه‌رمی بۆ به‌رنامه‌كه زیاد كرا.
له ساڵی 2025 یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و تیمی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی “قانونچی” ئیمزا كرا.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری، له یاداشته‌كه‌دا چه‌ندین خاڵی گرنگ بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواری یاسایی و دادوه‌ریی و كاروباری دادگاكان رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و له دوا هه‌نگاودا، زمانی كوردی به فه‌رمی بۆ به‌رنامه‌كه زیاد كرا.
ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ سێشەممە 27.10.2026 دەڵێت، هه‌نگاوێكی سودبه‌خشه به تایبه‌ت بۆ كاروباری یاسایی و دادوه‌ریی و پارێزه‌ر و یاساناس و فه‌رمانبه‌رانی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان بۆ سوود وه‌رگرتن له دوا زانیاریی له‌سه‌ر یاساكان و بڕیاری دادگاكان به زمانی كوردی.