حەج و عەمرەی کوردستان: لە هەڵبژاردنی سەرقافڵەی حاجیان فێڵ نەکراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە سلێمانی کۆمپانیایەکی بواری حەج و عەمرە رەخنە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرقافڵەی حاجیان دەگرێت و دەڵێت فێڵ کراوە و ناشەفاف بووە، حەج و عەمرەی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە.
حاجی ئەحمەد سێوسێنانی، خاوەنی کۆمپانیاکەیە، ئەو بە 964ی راگەیاند، ئەوان گلەییان هەیە لەو هەڵبژاردنەی ئەمساڵ لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی سلێمانی کراوە، داوا دەکات دووبارە بکرێتەوە، چونکە کۆمپانیا هەبووە ناوی دووبارە بووەتەوە.
لە سلێمانی 130 کۆمپانیای بواری حەج و عەمرە ھەن، نزیکەی 40 کۆمپانیا بۆ سەرقافڵەیی هەڵبژێردراون.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی کوردستان بە 964ی راگەیاند، لە هیچ کام لە شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان گلەیی لە هەڵبژاردنی سەرقافڵەی حاجیان نەبووە و تەنیا ئەو کۆمپانیایەیە لە شاری سلێمانی وا دەڵێت، ئەوانەی ناڕازین ئەوانەن کە دەرنەچوون.
“چاوپێكهوتن لهگهڵ ههموو كۆمپانیاكان كراوە، ئهو كۆمپانیایانهی كه شیاو بوون و مهرجهكانی بهڕێوهبهرایهتی حهج وعەمرهی كوردستانیان تێدا بووه، له تیروپشك بهشدارییان پێكراوه و ئەوانەی مەرجەکانیان تێدا نەبووە، یاخود کەموکوڕییان هەبووە، نەخراونەتە نێو تیروپشکەوە”، شێخ نیاز نەقشبەندی وا دەڵێت.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر