هێلکەکەی سلێمانی ئەمشەو ناگات

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەو هێلکەیەی بڕیار بوو لە رەمەزاندا لەگەڵ بەشە خۆراکدا بدرێت ئەمشەو ناگاتە سلێمانی و پێشتر وا بڵاوکرایەوە ئەمشەو لە سلێمانی بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت.

بەشی سلێمانی 536 هەزار تەبەقەیە و هەرماڵێک  تەبەقەێک هێلکە وەردەگرێت.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەمشەو هێلکەکە دەگات، راستە پێمانوتراوە هێلکەکە بەڕێدەکەن، بەڵام کاتەکەی دیار نییە و رەنگە سبەی یان رۆژانی داهاتوو بگات.

لە ئێستادا نرخی کارتۆنێک هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 55 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی