دژەتیرۆر: لە بازیان تیرۆرستێکمان دەستگیر کرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر-CTG، رایگەیاند بە ھاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە قەزای بازیان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەنجامدا و کەسێکیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە شەوی یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر-CTG دەڵێت کەسێک بە تۆمەتی “تیرۆر” لە بازیان دەستگیرکرا و رادەستی یاسا کرا.

هەر مانگی رابردوو، لە رۆژی 27.4.2023 دژەتیرۆر وتی، لە قەزای کفری ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامداوە بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەکانی داعش لە سنووری میحوەری دووی ‌هێزەکانی پێشمەرگە.

“لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر مۆڵگەیەکی تیرۆرستاندا گیر، کە وەک حەشارگە بەکاردەهات و چەندین کەرەستەی سەربازیی تێدابوو”، بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر-CTG وای وت.