بازاڕی ماسی لە بەسرە جمەی دێت
964+
بەسرە
دوکانەکانی ماسی لە ناوچەی حەمدان لە باشووری بەسرە، شاهیدی خواستێکی زۆرن بۆ کڕینی ماسی، فرۆشیارەکانیش دەڵێن هەینی هەموو هەفتەیەک زۆرترین بایەخی هەیە و بووەتە دابونەریتی خەڵکی ئەبو ئەلخەسیب بۆ سفرەی نیوەڕۆیانیان.
رۆژانە 150 تۆن ماسی لە بەندەری فاو لە بەسرەوە هەناردەی دەرەوەی شاری بەسرە دەکرێت بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش.
ئەبو عەلی، یەکێک لە ماسیفرۆشانە و وەک خۆی دەڵێت بۆ رۆژانی هەینی بە باشی خۆی ئامادە دەکات و دەیەوێت بڕێکی زۆری ماسی هەبێت.
ئەو ماسیفرۆشە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بەهۆی خواستی زۆری خەڵک بۆ منیش لەم رۆژەدا دوو ئەوەندەی دەیفرۆشم کە لەماوەی تەواوی هەفتەکەدا هێندە نافرۆشم.
“پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکان زۆر گرنگە، بۆیە هەمیشە هەوڵدەدەم هەمیشە پاک و خاوێنی دوکانەکە بپارێزم و جۆری جیاوازی ماسی پێشکەش دەکەم، هەروەها پاکی دەکەمەوە و بۆیان پارچە پارچەی دەکەم ئەگەر داوای بکەن”. ئەبو عەلی وادەڵێت، ئەوەش رووندەکاتەوە کە ئەو ماسی دەریایی لە بازاڕی “نوگعە” لە فاو دەکڕێت، هەروەها ماسی رووباریش لە عەلوەی ماسی لە بەسرە دەهێنێت.
ماسی دەریایی، بەو پێیەی تامێکی خۆش و سوودی زیاتری هەیە بەراورد بە ماسی رووبار لەلای خەڵکی ئەبو ئەلخەسیب خواستی زۆری لەسەرە بە تایبەت لە رۆژانی هەینی کە خوانی نیوەڕۆ.
نرخی ماسی لە بازاڕی ئەبو ئەلخەسیب بەم شێوەیەیە:
دوو دانە ماسی سەبوور بە 25 بۆ 55 هەزارە.
زوبێدی کیلۆی بە 32 هەزارە.
یودر کیلۆی بە 5 هەزارە.
سیمۆ یان حەمامی رەش 3 کیلۆ بە 10 هەزارە.
دویلمی یان بەرکودە کیلۆی بە 5 هەزارە.
حەمر یان کەلیکە کیلۆی بە 10 هەزارە.
حەمام دهنی بە 5 هەزارە.
برتام کیلۆی بە 7 هەزارە.
شانگی سپی و رەساسی کیلۆی بە 7 هەزارە.
ماسی مزلک (خور عەبدوڵا) کیلۆی بە 8 هەزارە.
رۆبیان شحێمی کیلۆی بە 5 هەزارە.
نویبی وەسەت کیلۆی بە 10 هەزارە.
سمتی کیلۆی بە 7 هەزارە.
سەلەمون کیلۆی بە 6.500 دینارە.
غەربی کیلۆی بە 6 هەزارە.
کبکب کیلۆی بە 5 هەزارە.