لە شەڕە تەقەکەی قەرەهەنجیر دوو کەس بریندار بوون

964+

کاروان ساڵحی

کەمێک پێش ئێستا لەناحیەی قەرەنجیر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕە تەقە روویداوە و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەکیش رێگای کەرکوک سلێمانی داخرا.

ئەو شەڕە تەقەیەی روویداوە پێوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پارساڵەوە هەیە کە لەنێوان دوو بنەماڵە کە خاڵۆزای یەکترین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 لەم شەرە تەقەیەی ئەمڕۆدا، منداڵێکی تەمەن 10ساڵ و گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ بردیندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون.

بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی قەرهەنجیر بۆ 964 وتی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە دوو بنەماڵە لەدوای دەرچوونیان لە نوێژی هەینی شەڕیان بووە کە دەبنە خاڵۆزا و پورزای یەک.

دەشڵێت: تاکو ئێستا تەنیا ئەوندە زانیاریم لایە.

بەپێی بەدواداچوونی 964، دەرکەوتووە کە کێشەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی پارساڵەوە هەیە کە تێیدا ئۆتۆمبێلی دوو پێشمەرگە سووتا، دواتریش لەسەر ئەو کێشەیە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەردوو خانەوادەی بە سوڵحی عەشایری ئاشت کردەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق